AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٨ ١٧:٥٨

ئەمڕۆ؛

بنکەی داگیرکەرە ئەمریکییەکان لە سووریا کرایە ئامانج

بنکەی داگیرکەرە ئەمریکییەکان لە سووریا کرایە ئامانج

سەرچاوە سوورییەکان لە هێرشی مووشەکی بۆ بنکەی ئەمریکییەکان لە سووریا هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند: دوابەدوای ئەم هێرشە فڕۆکەی داگیرکەرە ئەمریکییەکان لە ئاسمانی ناوچەدا دەفڕین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئێسپوتنیک، سەرچاوە سوورییەکان لە هێرشی مووشەکی بۆ بنکە ئەمریکییەکان هەواڵیان دا.

بە پێی ئەم هەواڵە، بنکەی سەربازانی ئەمریکیی لە گۆڕەپانی نەوت و گازی رۆژهەڵاتی سووریا کرایە ئامانج. پاش ئەم هێرشە هێزە ئەمریکییەکان لە حاڵەتی ئامادەباش دان و فڕۆکە ئەمریکییەکان لە ئاسمانی ناوچەدا دەفڕین.

سەرچاوەکان بە هەواڵنێری ئیسپوتنیکیان وتووە دەنگی تەقینەوە لە بنکەی ئەمریکا لە گۆڕەپانی گازی کونیکۆ و لە نزیکی گۆڕەپانی نەوتی جەفرە لە دەیرەزووردا بیستراوە.

سەرچاوەکان رایانگەیاند ئەم هێرشانە خەساری زۆری بەدواوە بووە بەڵام تا ئێستا بە وردی لێک نەدراوەتەوە.

News ID 41272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha